بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی ناردنی دوو فڕۆكەی نوێی یارمەتی پزیشكی بۆ لوبنان ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆكەی فریاگوزاری پزیشكی كە لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبی و مانگی سووری عێراقی ئامادەكرابوون بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكانی لوبنان لە ئەنجامی دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی زایۆنیستەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە : بارە نوێیەكان بریتین لە كەرەستەی پزیشكی جۆراوجۆر بۆ برینداربوونی چاو، بڕینی ئەندامەكان، برینداربوونی سك، و سووتان، هاوكات هاوكارییەكان بریتی بوون لە ئامێر و كەرەستە و پێداویستییەكان كە بەشدارن لە ڕزگاركردنی ژیانی بریندارەكان و یارمەتی پزیشكەكان دەدەن لە ئەنجامدانی كارەكانیان لە كاتی ئەنجامدانی دۆخی فریاگوزاری، چاودێری چڕ، وژوورەكانی نەشتەرگەری.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە بەشێكە لە هاودەنگی لەگەڵ گەلی برای لوبنان كە بە هەلومەرجێكی سەختدا تێدەپەڕن كە بەهۆی هێرشە دەست درێژی زایۆنیستەكانەوە توندتر دەبنەوە، بەو پێیەی برایان لە لوبنان هەڵوێستی پشتیوانییان لەگەڵ براكانیان لە كەرتی غەززە گرتەبەر، كە نزیكەی ساڵێكە تووشی شەڕێكی جینۆساید بوونەتەوە.