بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەرەو نیویۆرك بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو نیویۆرك بەرێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەخولی حەفتا و نۆیەمینی.
دوێنێ نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا وتی : سەرۆك وەزیران وتارەكەی عێراق پێشكەش دەكات لەبەردەم كۆبوونەوەی گشتی، هاوكات لە لوتكەی ئایندەدا وتارێك پێشكەش دەكات، كە تێیدا زۆرێك لە سەركردەكانی وڵاتان و سەرۆك كۆمارەكان بەشداری دەكەن، و كە بریتییە لە پەیوەندی بەرزكردنەوەی هاوكاری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و پشتراستكردنەوەی پابەندبوونەكانەوە هەیە.
سودانی زنجیرەیەك دیدار و دیالۆگ لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و سەرۆكی وڵاتانی برا و دۆست و سەرۆكی شاندە بەشداربووەكان ئەنجام دەدات، جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ودیدار لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ڕێكخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەكان دەكات.