كەش و هەوای عێراق: باران و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 21-09-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا دەكات.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەراست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكور هەور و باراناوی دەبێت  لە ڕۆژدا، لە كاتێكدا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و واست 41 ،  لە كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار 40 و لە نەینەوا 38 و لە سلێمانی 34 و لە دهۆك 33 و لە كەربەلای پیرۆز و بابل و دیوانیە 42 و لە نەجەف ئەلئەشرەف و موسەننا و بەسرە 43.
    رۆژی دووشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، كەمێك لە ناوچەی باشوور پلەكانی گەرما بەرزەبێتەوە.
    كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەی باكور كەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوو دەبن و لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست، و لە ناوچەی باشوور كەمێك بەرز دەبێتەوە.
    چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.