بەغدا - INA
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی (2.7) لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، “ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لە دەسەڵاتی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سلێمانی ڕودانی بوومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە، کە ڕێک کاتژمێر ٠٩:٥٤:٥٥ خولەکی شهو بە کاتی ناوخۆیی، و هێزەکەی گەیشتە (2.7 ) پلە".