لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یانه‌ی دیالەی بردەوە

ناوخۆ
  • أمس, 23:51
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ هەینی یانه‌ی هەولێر توانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانه‌ی دیالەی برده‌وه‌.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)   رایگه‌یاند: یانه‌ی هەولێر توانی لە ماوەی یاری یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024-2025 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانه‌ی دیاله‌ی برده‌وه‌.

    رایشگه‌یاند، یانەی دیالە لە خولەکی 10 لە ڕێگەی یاریزان بنیامین ئاکۆرەوە زوو گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی دیالە کردەوە و شێرکۆ کەریم توانی لە خولەکی 27ی گێمی یەکەم و لە خولەکی 84ی گێمی دووەمدا دوو گۆڵ بۆ یانەی هه‌ولێر تۆماربکات.