بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سبه‌ی شه‌ممه بەرەو نیویۆرک به‌رێده‌كه‌وێت، به‌مه‌به‌ستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتا و نۆیەمیندا دانیشتنی‌دا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، سبەی شەممە بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت، بە سەرۆکایەتی شاندی فەرمی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی خولی حەفتا و نۆیەمین دانیشتنی‌دا”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی وتاری حكومه‌تی عێراق له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات،هه‌روه‌ها له لوتكه‌ی داهاتوودا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كه زۆرێك له‌سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان به‌شداری له‌و لوتكه‌یه ده‌كه‌ن".
هه‌ر به گوێره‌ی راگهیندراوهكه ئه‌وه‌یش هاتووه كه ، "سودانی زنجیرەیەک دیدار و دیالۆگ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆکی وڵاتانی هاوڕێی و دۆست و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، و ژمارەی بەرپرسانی ڕێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتی و نێودەوڵەتییەکان".