سێ تيرۆرستی داعش لە باشووری بەغدا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 20-09-2024, 23:27
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ هەینی، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی توانیان سێ ئەندامی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە باشووری بەغدای پایتەخت ده‌ستگیركران.

    بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەنراوێکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ - کە "بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست، كارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئۆپراسیۆنی چۆنایەتییان ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا (3) تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراق بەپێی بڕگەکانی مادەی (4/تیرۆر) لە ناحییه‌كانی ره‌شید و یوسفیه‌ی وناوچه‌ی سه‌خریجه‌ له‌ باشوری به‌غدا".

    ئاماژەی بەوەشکرد، " بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ڕادەستی لایەنە داواکراوەکان کردووە".