بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە،"لیژنەی پسپۆڕان کە ئەرکی هەڵبژاردنی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤیان لەسەرە، دیراسەی سەرجەم ئەو دۆسیێانهی کردووە کە پێشکەش کراون، بەو پێیەی ژمارەی داواکاران تێپەڕیوە دە هەزار کەس، کە پێویستی بە کات بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەم دۆسیانه بە شێوەیەکی گشتگیر".
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئهنجومهنی نوێنهران جهختی لهوه كردهوه كه ئێستا لە قۆناغی کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردنداین، بەڵام لێتان ناشارینەوە کە عێراق وڵاتێکە لە چەند پێکهاتەیەک پێکهاتووە و پێویستە هەموو پێکهاتەکان لەم کۆمسیۆنەدا نوێنەرایەتیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دواکەوتنەکە بەهۆی زۆری ژمارەی داواکارانەوە ڕوویداوە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیە هەبووە، جگە لەوەش ترسمان لەوە هەیە کە ئەم دواکەوتنە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی عێراق بۆ پلەی B. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت جەخت لەوە بکرێتەوە کە عێراق خاوەنی دامەزراوە نیشتمانییە گرنگەکانی وەک کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤە، و دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستنی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەی پسپۆڕان و لیژنەی مافی مرۆڤ هەموویان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و ڕاپۆرتی نیشتمانی پەیوەندیدار لەو بارەیەوە پێشکەش دەکەن".