سه‌رۆك وه‌زیران جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری

سیاسی
  • 20-09-2024, 23:11
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جەختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری کۆبووەوە" هه‌روه‌ها  "و لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرس و دۆسیە جۆراوجۆرەکان کرا، لەسەر ئاستی نیشتمانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری بنیاتنەری نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و هەموو ئەو بابەتانەی کە سەقامگیری وڵات بەهێز دەکات و ئاسایشی دەپارێزێت".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سه‌رۆك وه‌زیران " جەختی کردەوو لەوەی کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بێت لەسەر ئامانجەکانی گەشەپێدان و ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات لە ئامانجە ئابووری و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکان، کە نوێنەرایەتی داواکاری و خواستەکانی هاوڵاتیان دەکات لە سەرانسەری عێراق".