بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه لەمیانەی لەکۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی لایەنە جۆراوجۆرەکانی بارودۆخی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی نیشتمانی کرا لەگەڵ دیارترین شایستەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە بەرنامەی حکومەتەوە و گرنگی تەواوکردنی جێبەجێکردنی هەنگاوە پراکتیکییەکانی و بەردەوامبوون لە پڕۆژە ژێرخان و ستراتیژییەکان، کە هاووڵاتیانی عێراقی دەستیان کردووە بە هەستکردن بە ئەنجامەکانی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران " ئاماژەی بە متمانەی گەورەی خۆی کرد بە پاڵپشتیی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان بە هەنگاوەکانی حکومەت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دۆسیە سەرەکییەکانی بواری ئابووری و سیاسی و خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم بڕگە و ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت کە گوزارشت لە پێداویستی و پێویستییەکانی عێراقییەکان دەکات".