ئەمڕۆ... خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی نوێ ده‌ستپێده‌كات

وەرزش
  • 20-09-2024, 11:55
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ هەینی، پێشبڕکێکانی خولی ئەستێرەکانی تۆپی پێی پیشەگەر بۆ وەرزی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ده‌ستپێده‌كات ،له‌ سه‌ره‌تادا به‌دوو یاری ده‌ست پێده‌كات، یەکەمیان یانه‌ی هەولێر و پێشوازی له‌ یانەی دیالە ده‌مات، دواتر یاری دهۆك لەگەڵ یانەی زەورا یاری ده‌كات لە یاریگای دهۆک.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "کاتژمێر پێنج و نیوی پاش نیوەڕۆ، یانه‌ی هەولێر میوانداری یاریزانە تازەهاتووەکەی خولی ئەستێرەکان دەکات کە یانه‌ی دیالەیە، لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە یەکەم یاری وەرزی نوێدا". 

    ئاماژەی بەوەشکرد، یاریگای دهۆك ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی دەستپێکردنی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکان دەبێت، دواتر لە کاتژمێر هەشت و نیوی ئێوارەدا یانه‌ی خاوەن یاریگا لەگەڵ یانه‌ی دهۆك رووبه‌رووی یانه‌ی زه‌ورا ه‌بێته‌وه‌".

     جێگای سەرنجە، وەرزی ڕابردوو یانه‌ی هەولێر بە (41) خاڵ لە پلەی چواردەیەمدا کۆتایی به‌ئه‌نجامه‌كانی هێنا و یانه‌ی زەورا بە (75) خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، یانه‌ی دهۆکیش بە (58) خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.