بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پرسی تۆپهاوێژی هاوتزەری تەرخانكراو بۆ هێزی پێشمەرگە بڵاوكردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە بەرامبەر ئەوەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە پرسی تۆپهاوێژی هاوتزەری جۆری 105 ملم كە بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخانكراوە بڵاودەبێتەوە، دەمانەوێت لەم بارەوە ئەمانەی خوارەوە ڕوونبكەینەوە:
1.گرێبەستی كڕینی تۆپهاوێژەكان لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەڕێز عیرفان حەیالی كراوە و لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەڕێز جومعە عیناد هەموار كراوەتەوە.
2. بڕە پارەی تۆپهاوێژەكان پێش پێكهێنانی حكومەتی ئێستا دراوە.
3. تۆپهاوێژەكان لە 20ی تشرینی دووەمی 2023 گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر.
4. تۆپهاوێژەكان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە نەكراوە، هەرچەندە ساڵێك بەسەر گەیشتنیان بۆ بەندەری ئوم قەسر تێپەڕیوە.
5. تۆپهاوێژەكان بە پشتبەستن بە یاداشتێكی سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان و دوای گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست رادەستكراوە.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، وەزارەتەكە جەختیكردەوە: كە هێزی پێشمەرگە هێزێكی نیشتیمانییە كە دڵسۆزییان بۆ عێراق گومانی تێدا نییە، هەروەها پرسی تۆپهاوێژەكان پێشتر باسكران زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە، و تا دوای ئەوە تۆپهاوێژەكان ڕادەست نەكراون ڕێوشوێنی تایبەت لەسەر ئەم بابەتە گیراوەتەبەر.
بەپێی بەیاننامەكە، وەزارەتی بەرگری داوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە نەكێشرێنە ناو درۆ و هەڵبەستراوەكانەوە كە لەلایەن كەسانی ناپسپۆڕەوە سەبارەت بە بابەتەكانی پەیوەست بە وەزارەت دەرچووە.