بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، داوای لە كۆمپانیاكانی هیندستان كرد وەبەرهێنان لە عێراق بكەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری هیندستان لە عێراق پراشانت پیسای بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەكانی نێوان عێراق و هیندستان كرا، هەروەها ڕێگاكانی پتەوكردن و پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاجیاكاندا تاتوێكرا، بەتایبەتی لەگەڵ جوڵەی گەشەپێدان و بیناسازی عێراق شاهیدییە كە چەندین هەلی وەبەرهێنانی گرنگی ڕەخساندووە.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە پێویستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی لیژنەی عێراقی-هیندی كە لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا 18ەمین خولی خۆی ئەنجامدا، و گرنگی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری سیاسی خولی و بەردەوامی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، و داواشی لە كۆمپانیاكانی هیندستان كرد وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن.
هاوكات سودانی تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هیندستان وەكوو وڵاتێكی گرینگ لە ناوچەكە و جیهان، ڕۆڵگێڕان لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی شەڕی قەوارەی زایۆنی لە دژی گەلی فەڵەستین و پێشگرتن لە فراوانبوونی گۆرەپانی ململانێ، بە هۆی مەترسییەكانی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی، هەروەها سوپاسی پیسای كرد بۆ ئەوەی لە ماوەی كاركردنیدا لە عێراقدا پێشكەشی كرد، هەروەها بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدان و بەهێزكردنی هاوكارییەكان بۆ ئاستە گرنگەكان و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوودا .
لای خۆیەوە پیسای سڵاوی سەرۆك وەزیرانی هیندستانی گەیاندە سودانی، هەروەها خواستی كۆمپانیا هیندییەكانی دەربڕی بۆ كاركردن لە عێراق لە بواری تەندروستی و بەرێوەبردنی نەخۆشخانە و ژێرخانی ئابووری، جگە لە خواستی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیای هیندستان بۆ كاركردن لە عێراق لە بوارەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و دیجیتاڵكردن.