جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ دەزگای زیندانیانی سیاسی سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاساكەیان گفتوگۆدەكات

سیاسی
  • 19-09-2024, 21:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، لەگەڵ دەزگای زیندانیانی سیاسی گفتووگۆی هەمواركردنەوەی یاساكەیانی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، لەگەڵ سەرۆكی دەزگای زیندانیانی سیاسی و ڕاوێژكاری ئەنجومەنی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی سەرۆكی كوتلە كوردستانییەكان و لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی پەلەمان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێكارەكانی دەركردنی یاسا و داڕشتنی یاسایی تاوتوێ كرا سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای دەزگاكە بە شێوەیەك كە دادپەروەری بەدەست بهێنێ بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، لەوانەش زیندانیانی سیاسی كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی هەڵەبجەش بگرێتەوە وەك لە بڕگەكانی یاساكەدا ئاماژەی پێكراوە، وەك زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی ڕەفحا.
    جێگریی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوكاری و هەوڵەكانی نێوان دەزگای زیندانیانی سیاسی و لیژنەكانی پەرلەمان بۆ تەواوكردنی ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای دەزگاكە بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی مافی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و قەرەبووكردنەوەیان، هاوشێوەی هاوتەمەنەكانیان لە هەموو پارێزگارەكاندا، بۆ لابردنی زیانەكان و دادپەروەری لەگەڵ ئەم توێژە كە قوربانییەكی گەورەیان داوە و ساڵانێكی زۆرە ئازاریان چەشتووە.