بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراقی سائر غانمی، لەگەڵ وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، تاوتوێی میكانیزمەكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان تۆڕەكە و وەزارەتەكەی كرد بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
لە دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە میكانیزمەكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری كرد بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، هاوكات غانمی بەڵێنی تۆڕی میدیایی عێراقی بە سەرجەم كارمەندەكانی بە سەرۆكایەتی كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕەكە نوێكردەوە، بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتییەكانی دامەزراوە تەندروستییەكان و بەهێزكردنی هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
هەروەها غانمی ڕۆڵی مێژوویی وەزارەتی تەندروستیی بەرز نرخاند لەو قۆناغە هەستیارانەی كە عێراق پێیدا تێپەڕیوە، جا چ لە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاریكردن یان ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بێت، و جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی ئەوەی تۆڕەكە خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی بۆ هەریەكێك لە كارمەندەكانی بیەوێت بكات، لەگەڵ چالاككردنی بنكەی تەندروستی هەمیشەیی لە بارەگای تۆڕەكە، و بۆ ئەوەی وەزارەت پشتگیری بكات بە كارمەندی تەندروستی و پێداویستییە پزیشكییە پێویستەكان.
لای خۆیەوە حەسناوی جەختی لە گرنگی دروستكردنی هۆشیاری تەندروستی لای هاووڵاتیان و ڕۆڵی جەوهەری تۆڕی میدیایی عێراقی لەو بارەوە كردەوە، و هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی تۆڕی میدیایی عێراقی، بە سەرۆكایەتی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی ئەمینداران، بۆ پاڵپشتی بەردەوام و پاڵپشتی بێسنووریان بۆ هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی لە دروستكردنی ژینگەیەكی تەندروست، و جەختیشیكردەوە: لە ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی بۆ دابینكردنی هەموو شتێك بۆ تۆڕی میدیایی عێراقی كە پێویستیانە لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بۆ پاڵپشتیكردنی بەردەوامی جێبەجێكردنی ئەركی میدیایی خۆی.