بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی (599) ئاوارە كە لە كەمپی هەرشەم لە هەولێر نیشتەجێبوون بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
جابرۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ناوچەكانی (بەعاج، كەرامە، حەمدانییە گوندی تەرجلە، بەعشیقە، بەرتلە، گەڕەكی سەلام، موسڵ ڕەجم حەدید، گەڕەكی زەهرا، تەل رومان، گەڕەكی نوور، گەرەكی تەنك، قەزای شەنگال گەڕەكی بەربەروش لە پارێزگای نەینەوا، و قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین) شایەتحاڵی گەڕانەوەی ئەو خێزانە ئاوارانە بوون كە لە كەمپی هەرشەم لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێبوون بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێم.
جابرۆ ئاماژەی بەوەشدا: خواستی خێزانە ئاوارەكان لە كەمپەكانی كوردستان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان بەردەوامەو ئاڕاستەی كادیرانی وەزارەت دەكات ئەو كەسانەی كە بەم دواییە لە كەمپەكان گەڕاونەتەوە یارمەتی دارایی و یارمەتی فریاگوزاری و كەلوپەلی بەردەوام بیانگرێتەوە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات