سەید نەسروڵا سوپاسی حكومەتی عێراق دەكات بۆ ناردنی كارمەندی پزیشكی و یارمەتی بۆ لوبنان

جیهانی
  • أمس, 17:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سكرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان سەید حەسەن نەسروڵا، سوپاسی حكومەتی عێراقی كرد بۆ ناردنی كارمەندی پزیشكی و یارمەتی بۆ لوبنان لە دوای ڕووداوی تەقینەوەكانی ئەم دواییە.
    سەید نەسروڵا لە وتارێكدا دوای تەقینەوەكانی ئەم دواییە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: زایۆنی دووژمن ویستی لە تەقینەوەكانی سێشەممە و چوارشەممەدا بەبێ هیچ مەرجێك لە ماوەی یەك خولەكدا پێنج هەزار كەس بكوژێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم كارە تاوانكارییە ئۆپەراسیۆنێكی تیرۆریستی گەورەیە، و كردەوەیەكی جینۆساید و كۆمەڵكوژییە و دەگاتە ڕاگەیاندنی شەڕ.
    هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دەربڕی بۆ ناردنی كارمەندی پزیشكی و یارمەتی بۆ لوبنان، و هەروەها سوپاسی حكومەتەكانی ئێران و سوریای كرد.