هەولێر - INA - ئیڤان ناسر حەسەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق عەبدولعەزیز شەمەری ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەی شانشینی سعودیە لە عێراق لەژێر چەتری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵیدا كاردەكات، و تەئكیدی لە دامەزراندنی نوسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی لە هەولێر كردەوە، و وتیشی: بەم زووانە كونسوڵخانە لە بەسرە دەكەینەوە.
شەمەری لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: باڵیۆزخانە هەموو جموجۆڵەكانی لە ژێر چەتری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەبات و هەر كونسوڵخانەیەك دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت هەبێت، و وتیشی: ئەمڕۆ گرێبەستی دامەزراندنی فەرمانگەی بازرگانی باڵیۆزخانە لە هەولێر واژۆ كرا، كە دەبێتە بەشێك لە كونسوڵخانەی بازرگانی لە بەغداد.
شەمەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەم زووانە كونسوڵخانەی سعودیە لە بەسرە دەكرێتەوە و نوێنەرایەتی بازرگانی لەوێ لە بەرزترین ئاستدا دەبێت.
لای خۆیەوە محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان رایگەیاند: هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لە بەغداد هەیە بۆ كردنەوەی نووسینگەی دامەزراندنی بازرگانی لە هەولێر، و هەموو میكانیزمەكانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ئەنجامدراون.