سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر هەڵوێستی پرەنسیپی و پتەوی عێراق لە بەرامبەر پرسی فەلەستین دەکاتەوە

سیاسی
  • 19-09-2024, 15:56
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، هەڵوێستی پرەنسیپی و پتەوی عێراقی بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین دووپاتکردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازیی لە شاعیری فەلەستینی تەمیم بەرغوسی کرد، کە وەک میوانی فەلەستینی كه‌ لە پێشانگای کتێب نێودەوڵەتی بەغدا  به‌شداره‌ و سەردانی عێراقی كردووه‌".

    سەرۆک وەزیران ستایشی "شاعیری فەلەستینی و ڕۆڵی گەورەی لە پشتیوانیکردنی دۆزی وڵاتەکەی فەلەستین و ئاگادارکردنەوەی جیهان لە مافەکانی گەلی فەلەستین بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆی فەلەستین لەسەر خاکی مێژوویی خۆی بە شکۆمەندی بژین".

    هه‌ر به‌ پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد ، هەڵوێستی پرەنسیپی و بەردەوامی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەلەستین، پاڵپشتی ڕەهای بۆ فەلەستین، و بەردەوامی ئیدانەکردنی هێزە داگیرکەرەکان کە ڕۆژانە تاوانی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین لە غەززە ئەنجام دەدەن، ئەمەش وەک بەشێک لە سیاسەتی تاوانکاری فراوانی کە لە ڕێگەیەوە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکانە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیە" ،جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەر چارەسەرێک یان دیدگایەکی نوێ دەبێت لە کەمترین کۆدەنگی فەلەستینەوە دەست پێبکات".

    لای خۆیەوە شاعیری فەلەستینی تەمیم بەرغوسی "سوپاسی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی بۆ ئەو هەڵوێستە شەرەفمەندانەی کە لەڕێگەیەوە پشتیوانیان بۆ غەززە و گەلی فەلەستین گرتەبەر، هەروەها پشتیوانی ڕەها و چەسپاویان بۆ دۆزی فەلەستین”، ستایشی "(عێراق)ی کرد ڕۆڵی لە ناوچەکەدا و ئەو قوربانیدانانەی کە داویانە کە پێگەی بەهێز دەکەن و سەقامگیری بەردەوام دەکەن".