بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ٦ تیرۆریستیان کوشتووە کە یەکێکیان سەرکردەی داعش بووە، لە پارێزگای کەرکوک.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و بە کاری هەواڵگریی بههێز و ورد لەلایەن قارەمانانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، و دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی چۆنایەتی لەلایەن پاڵەوانەکانی دەزگاکە، سەرکەوتنەکان و ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکان کە پشتی تیرۆریان شکاند، سەرکردەکانی کوژران، شێره كوڕانی فۆركاوانی جهنگی ، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامیاندا سێ لێدانی ئازاربەخش، کە بووە هۆی کوژرانی مەفرەزەیەکی تیرۆریستی کە پێکهاتبوو لە (٦) ئەندام، لەنێویاندا تیرۆریست (عومەر سەڵاح نعمه)، نازناوی (ئەبو خەتاب)، یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردە تیرۆریستەکانی داعش و فەرماندەی -بە ناوی (کەرتی ئەلبو حەمدان لە ویلایەتی کەرکوک)، تیرۆریست عوسمان ئەبو عەبد، هەروەها تیرۆریست عزهدین هیشام ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای ئۆپەراسیۆنەکە هەڵکوتانە سەر شوێنی ئامانجکراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقەوە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کە تێیدا تەرمی تیرۆریستان و ژمارەیەک پشتێنی تەقەمەنی، چەک، ئامێری تەکنیکی، و مۆبایلە جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن ئەوانەوە بەکارهێنراون دۆزرایەوە."