بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا پشتڕاستکردەوە.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: " وهزارهت بۆ ڕای گشتی ڕوونی دهكاتهوه کە ئەوەی لەم دواییانەدا لەلایەن هەندێک كهسایهتییهوه بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو لێدوانانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وەزیری دارایی سەبارەت بە بێتوانایی وەزارەت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران مووچە لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا بە تەواوی درۆیە”.
وەزارەتی دارایی "پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی، و گروپە ئەمنییە جیاوازەکان، لەنێویاندا ئەندامانی هێزەکانی حهشدی شهعبی، بەپێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو دووپاتکردەوە".
له راگهیندراوهكه ئاماژه بۆ ئەوەش كراوه كه، “مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا مسۆگەر دەکرێت، و بەشێکیشی وردبینی کراوە مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی دارایی ناوەند، وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتی کارەباوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، “کرێی کارەبا ئەو داهاتانەن کە پێویستە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کۆبکرێنەوە و خەرجبکرێن، بۆیە وەک داهات بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت تۆماردەکرێن بۆ دابینکردنی دارایی سهرجهم خەرجییەکانی ئێستا و وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا، کە تەرخانکردنەکانی لە بودجەی گشتی و بەپێی ئەوەی لە خشتەکانی داهاتدا هاتووە بۆ خەمڵاندنی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڕیارنامەی پەرلەمانی ژمارە (٦٤)ی ساڵی ٢٠٢٤یان دەرکرد، کە پەسەندکردنی خەمڵاندنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لەخۆدەگرێت خشتەی یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی داوای لە “ڕای گشتی و پیشەگەرەکانی راگهیندن و هەموو لایەنە بەرژەوەندخوازەکان کردووە، دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاونهكهنهوه، هەروەها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دروست”.