بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی هێزەكانی سنوور دەستگیركردنی 21 دزەپێكەری ڕەگەزنامەی ئاسیایی ڕاگەیاند كە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە بەشێوەیەكی نایاسایی لە سلێمانی.
فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەركەكانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكانی دزەكردن و قاچاخچێتی، فەوجی سێ لە لیوای سێی سنوور توانیان 21 دزەپێكەری ڕەگەزنامەی ئاسیایی دەستگیر بكەن كە هەوڵیانداوە بە شێوەیەكی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی سنوور ببەزێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ئامادەكرا و ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.