بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی ئامادەكردنی ڕێنماییەكانی كرد بۆ دەستەبەركردنی كێبڕكێی دادپەروەرانە لە كەرتی بانكیدا.
سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەتدا، و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی چالاككردنی ستراتیژییەكانی پەیوەست بە پەرەپێدان و كوالیتی خزمەتگوزارییە بانكییەكان، سەرۆك وەزیران ڕێنمایییەكی بۆ ئەنجومەنی كاروباری كێبڕكێ و رێگری لە قۆرخكاری، سەر بە سەرۆك وەزیران دەركرد، بۆ هاوكاری لەگەڵ لایەناكانی ڕێكخستن و تەكنیكیەكان لە بانكی ناوەندی عێراق، بۆ ئامادەكردنی ڕێنماییەكان بەپێی یاسای پێشبڕكێ و رێگریكردن لە قۆرخكاری، بەمەبەستی دەستەبەركردنی كێبڕكێی دادپەروەرانە لە كەرتی بانكی و بەرزكردنەوەی هاوسەنگی و كۆدەنگی لە جێبەجێكردنی سیاسەتە گشتییەكان لەم بوارەدا.