بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی تایبەت بە بۆمبڕێژكردن لە ناوچەی مەنسوور لە بەغداد ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە هەوڵێكی هەواڵگریی گەورەی قارەمانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوونی بەردەوام، تیرۆریستێك لە باندەكانی تیرۆریستی داعش كە پسپۆڕە لە بۆمبڕێژكردن، دوای ئۆپەراسیۆنێكی ورد لە ناوچەی مەنسور لە بەغدای پایتەخت دەستگیركرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی قارەمانانی هێزە ئەمنییەكانمان كە لەسەر بنەمای زانیاری ورد دامەزراوە و بە شێوەیەكی بەرچاو گەیشتووەتە عێراقێكی ئارام و سەقامگیر.