بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعی سەید موقتەدا سەدر، ئاڕاستەی هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانە ملیۆنەییە چاوەڕوانكراوەكەی بەغدادی پایتەختی كرد، و وتیشی: لە دوای دەستدرێژییەكانی زایۆنییەكان لە لوبنان و فەڵەستین هیچ سوودێكی نییە.
سەید سەدر لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پاش بێباكی و تیرۆری زایۆنی لە فەڵەستین و لوبنان و بە بەرگی ئاشكرای ئەمریكای خراپەكاری گەورە، وەڵامنەدانەوەیان بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان و بانگەوازە مرۆییەكان و پشتگوێخستنی دەنگی گەلانی ڕاپەڕیوو لە دژی تیرۆریزمی سیستماتیكی زایۆئەمریكی كە دەیەوێت هەموو ناوچەكە راكێشێتە ناو شەڕی قڕكردنەوە.
ئاشكراشیكرد: بە لۆژیكی دەزانم خۆپیشاندانە ملیۆنییە چاوەڕوانكراوەكان هەڵبوەشێنمەوە، چونكە دوای ئەم هەموو دەستدرێژییانەی زایۆنیی دژ بە گەلان سوودیان نەماوە، و وتیشی: خۆپیشاندان لە ئاستی رووداوێكی گەورەدا نیە.