ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕێنمایی دەدات ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان پێش هاوردەكردنیان وردبینییان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی هیچ ئەگەرێكی هاككردن رونەدات

سیاسی
  • 18-09-2024, 19:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، و هاوكات ئەنجومەنی وەزاری ڕێنمایی دا كە ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان پێش هاوردەكردنیان وردبینی بكرێن بۆ ئەوەی هیچ ئەگەری هاككردنێك ڕوونەدات.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوای هێزە تایبەتەكان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد، و تیایدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی عێراق تاوتوێ كرا، و ئەو تەوەرانەی لە بەرنامەی كاردا بوون گفتوگۆیان لەسەر كرا، و راسپاردەیان لەبارەوە دەركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی یەكخستنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران كرا سەبارەت بە گەیاندنی پاشماوەی كانزای ڕەنگاوڕەنگ بۆ دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان، و وتیشی: ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی دەرماڵەی كاتی بە كرێكاران لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەكانی باشوور.
    راشیگەیاند: ئەنجومەنەكە گوێی لە كورتەیەكی ورد گرت سەبارەت بە پێشهاتەكانی كۆماری لوبنان و جەختی لەسەر بەردەوامی هاوكارییە پزیشكی و مرۆییەكان بۆ یارمەتیدانی برینداران كردەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەنجومەن جەختیكردەوە: كە دەروازە سنوورییەكان پێویستە ڕێوشوێنی پێویست و خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ ئەوەی دووربن لە هەر حاڵەتێكی ئەگەری هاككردن، هەروەها تەئكیدی لەسەر لێكۆڵینەوەی ئەمنی بەرفراوان كردەوە لە هاوردەكردن پێش گرێبەستكردنیان و مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا بەناوبانگەكان پێش پرۆسەی هاوردەكردن سەبارەت بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.