بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی پابەندبوونی وەزارەتی بەرگری بە گرێبەستكردن لەگەڵ دەستەی پیشەسازی سەربازی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بۆ ناوخۆی وڵات و پشتگیریكردن لە ئابووری نیشتمانی.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەكە میوانداری سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریق عەبدولئەمیر یارەڵا و كادرانی پێشكەوتووی وەزارەتی بەرگری كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و كاركردنی وەزارەت و ڕێگاكانی بەدەستهێنانی وەبەرهێنان و خەرجكردنی گونجاو بۆ ئەم تەرخانكردنانە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك فایلی گرنگی تایبەت بە پڕچەككردنی سوپا و كێشەی گرێبەستەكان تاوتوێ كرا.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی لیژنەكە جەختیكردەوە: لە گرنگی پابەندبوونی وەزارەتی بەرگری بە گرێبەستكردن لەگەڵ دەستەی پیشەسازی سەربازی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بۆ پشتگیریكردن لە ئابووری وڵات.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاری و ئەولەویەتەكانی وەزارەت كرا، لەوانەش تەیاركردنی سوپا بە چەكی پێشكەوتوو و بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی بە فڕۆكە و كەرەستەی پێشكەوتوو، لە چوارچێوەی ئامادەیی عێراق بۆ ڕادەستكردنی تەواوی مەلەفی ئەمنی لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.
بەپێی بەیاننامەكە عەتوانی جەختیكردەوە: كە لیژنەی دارایی گرنگییەكی زۆر بە وەزارەتی بەرگری دەدات، بەو پێیەی بڕە پارەیەكی زۆری بۆ تەرخان كردووە لە بودجەدا بۆ ئەوەی سوپا بتوانێت ئەركە پێسپێردراوەكانی خۆی جێبەجێ بكات، دیارترینیان پاراستنی سەروەری و بەرگریكردن لە نیشتمان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: سەرۆكی ئەركانی سوپا پێداچوونەوەی بە پلان و بەرنامەكانی پەرەپێدان و توانای شەڕكردن و چەكسازی و ئەنجامدانی گرێبەستەكاندا كردو تیشكی خستەسەر دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم فایلی پڕچەككردن، لەوانە گرێبەستەكانی ڕێككەوتنی FMS.
یارەڵا راشیگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان ڕێنمایی دا كە سوپا بە سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگری ئاسمانی تەیار بكرێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێش كۆتایی مانگی ئەیلولی 2025، وتیشی: سەرۆك وەزیران بەم زووانە كۆتایی هاتنی ئەركی هێزە بیانییەكان لە وڵاتدا ڕادەگەیەنێت.