بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی دیجیتاڵی ئازەربایجان رەشاد نەبییەف، سەبارەت بە بەهێزكردنی هاوكارییە بازرگانییە هاوبەشەكان و دروستكردنی میكانیزمی نوێ بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی كاڵا وتووێژیان كرد.
وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی دیجیتاڵی ئازەربایجان ڕەشاد نەبییەف كۆبووەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات دۆزینەوەی میكانیزمی نوێ بۆ گواستنەوەی كاڵاكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، كە ئاسانكاری بۆ جوڵەی بازرگانی و بەدەستهێنانی سوودی هاوبەش بۆ كەرتە ئابوورییەكانی هەردوو وڵات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەرئەنجامەكانی خولی سێیەمی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئازەربایجان كرا، كە ساڵی ڕابردوو لە بەغداد بەڕێوەچوو، بە گرنگیدان بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی لە بوارەكانی بازرگانی و گواستنەوە و ژێرخانی دیجیتاڵیدا كراوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆژە هاوبەشەكان و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییە دوولایەنەكان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوە، و سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق، و سەرۆكی بەڕێوەبردنی كار لە باڵیۆزخانەی عێراق لە باكۆ، لەگەڵ كۆمەڵێك لە بازرگانانی عێراقی ئامادەیبوون، پەیوەندییەكانی عێراق و ئازەربایجان شایەتی پێشكەوتنی بەرچاو بوو لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەوە، كە تێیدا پێشكەوتن لە بوارەكانی گواستنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریدا بەدەست هات، كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرزكردەوە، جگە لەوەی هەوڵی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری بۆ ئەوەی بوارە ستراتیژییە نوێیەكان لەخۆ بگرێت، بەم شێوەیە پێگەی خۆیان وەك دوو هاوبەشی بازرگانی سەرەكی لە ناوچەكەدا بەهێزتر دەكەن.