مەندەلاوی داوا لە ئەمینداری بەغداد دەكات ڕێكارەكانی كرێی ڕۆژانە بگۆڕێت بۆ گرێبەست

ناوخۆ
  • 18-09-2024, 16:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی،  نوسراوێكی ئاراستەی ئەمینداری بەغدادی پایتەخت كرد سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی كرێكارانی ڕۆژانەی پایتەخت بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.
    مەندەلاوی لە نوسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی ئەمینداری بەغداد عەمار موسا كازم كردووە،و كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تیایدا هاتووە: ئەگەری كاركردن بۆ گونجاندنی بارودۆخی كرێكاران لە سكرتارییەت بە توانای (كرێی ڕۆژانە) و گۆڕینیان بۆ گرێبەست چونكە خزمەتی كرێی ڕۆژانەیان لە 4 ساڵ زیاترە، و پێدانی گرنگی پێویست بە بابەتەكە.