بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فائیق زەیدان، باسی لە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە پاراستنی ماف و موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی عێراقی ئایینی مەسیحی بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان لە عێراق و جیهان، کاردیناڵ لویس ساکۆ ، و یاریدەدەری قەشە باسیل بابلیسوس کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کراوە لە پاراستنی ماف و موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی عێراقی ئایینی مەسیحی بە پێی بڕگەکانی دەستور و یاسا تاوتوێی لێكرا".