بەغدا –INA
ئهمڕۆ چوارشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستی کردەوە کە ئەو پڕۆژانەی وزەی کارەبایی کە ئەمڕۆ کرانەوە، ساڵانێکە دواکەوتوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبای لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین کردەوە، کە تایبەتن بە نەهێشتنی جەنجاڵی لە هەردوو کەرتی گواستنەوە و دابەشکردن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشکراوه كه ". پڕۆژە نوێیەکان بریتین لە وێستگەی بەنداوی موسڵ بە دوو محاویلە بەتوانایی (2x 250 MVA)، و وێستگەی کارەبای یارمجەی باشوور (KVA 132)، لەگەڵ هێڵی گواستنەوە لە یارمجەوە بۆ وێستگەی گەیارە بەتوانایی (3x 63 MVA) و کردنەوەی فراوانکردنی وێستگەی گواستنەوەی بێجی (2x250 MVA) و جێبەجێکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی بێجی-باشووری تکریت .
لە وتارێکدا لەمیانەی کردنەوەی مەراسیمەکەدا، سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ستایشی "هەوڵ و کۆششی کارمەندانی کەرتە جیاجیاکانی وەزارەتی کارەبای کرد و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کارانە دەربڕی کە لە هەلومەرج و کاتێکی نائاساییدا ئەنجامیان داوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پرۆژانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ دواکەوتن، پاش ئەوەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تێکدران، دواتر لەلایەن کارمەندی نیشتمانی لێهاتووەوە ئامادەکرا، بە نوێترین کەرەستەی جیهانی و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ، کە بۆ یەکەمجار لە سیستەمی نیشتمانیدا بەکار دەهێنرێت، بەتایبەتی لە وێستگەی موسڵ".
سهرۆك وهزیران ڕوونیشیکردەوە ، کە "ئەم پرۆژانە بەپێی ئەو دەستنیشانکردنە زانستییانە دێن، کە بوونی کێشە لەگواستنەوە و دابەشکردندا ئاشکرا دەکات هاوتای کەمی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، هەروەها هەر پێشکەوتنێک لەکەرتی گواستنەوە و نەهێشتنی جەنجاڵی لەتۆڕی نیشتمانیدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت، وەک زیادکردنی توانایەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا".
سەرۆکی وهزیران ئاماژەی بە بەرەوپێشچوون و ئاراستەی حکومەت کرد، بۆ ئەم پێشکەوتنانە، کە ڕێگە بە گواستنەوە و نەرمی دەدەن لە گواستنەوەی وزە و کەمکردنەوەی قورسایی و بەدیهێنانی سەقامگیری لە کاتژمێرەکانی دابین کردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان، ئەمەش پاڵپشتی لە بەدەستهێنانی پەرەپێدان لە کەرتەکانی دیکەدا دەکات، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر خواستی تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژە دواکەوتووەکان و کۆتایی پێهێنانیان بە تەواوی.