بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسی کاروباری نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، عەباس كازم عوبەید، پشتڕاستی کردەوە کە عێراق پێشوازی لە ڕاوبۆچوونی ڕاوێژکاری دادگای نێودەوڵەتیی داد سەبارەت بە پرسی فەلەستین دەکات، هاوکات ئاماژەش دەکات هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق لە پاڵپشتی کردنی دۆزی دادپەروەری فەلەستین لە هەموو کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتیدا.
عوبەید ، لە میانەی گەیاندنی بەیاننامەی عێراق لە دانیشتنی بەپەلەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە داگیرکاری ئیسرائیل، و لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە بڵاوكراوییهوه ویتشی :“عێراق پێشوازی لە بۆچوونی ڕاوێژکاری دادگای دادی نێودەوڵەتی دەکات، کە لەسەر داوای ئەنجومەنی گشتی دەرچووە پێشوازی لێ دهكات".
ئاماژەی بەوەشکرد، " ڕاوبۆچوونی ڕاوێژکاری دوای لێکۆڵینەوەی ورد و گفتوگۆی واقیعیانە هات، بە ئامانجی داڕشتنی ڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە زیاتر لە حەوت دەیە لە داگیرکاری نایاسایی و نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین، و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییە قورسەکان پابەندی گەلی فەلەستین"، داوای لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و فشاری ئەخلاقی و کاریگەر لەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دژی فەلەستینییەکان".
عوبەید دووپاتی کردەوە “هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق لە پاڵپشتیکردنی دۆزی دادپەروەری فەلەستین لە هەموو کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا، لەسەر بنەمای باوەڕی بە شەرعییەتی و پابەندبوونی بە نەگۆڕە نیشتمانییە عێراقییەکان”، ئاماژەیە بۆ “پشتیوانی عێراق بۆ ئەوەی گەلی فەلەستین بڕیار دەدات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان و مافە زەوتنەکراوەکانیان بگەڕێننەوە، لەوانەش مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە قودس شەریف پایتەختەکەی بێت.
ناوبراو ئاماژهی بۆ ئەوەش کرد کە "چاوپۆشیکردن لە مافەکانی فەلەستینییەکان و پێشێلکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان هەستی بێزاری و توڕەیی دروست دەکات، ئەمەش گرژی و توندوتیژی گەورەتر دەکات، نەک تەنها لە ناوچەکانی فەلەستین، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا".