سەرۆک وەزیران ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 18-09-2024, 11:40
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبای لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین کردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە ، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، ژمارەیەک پڕۆژەی وزەی کارەبا لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین دەکاتەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی نەهێشتنی جەنجاڵی لە بواری گواستنەوە و دابەشکردن.