هه‌ولێر -INA
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دادەنێت.
هه‌روه‌ها بارزانی ، له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی "گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه له هه‌ولێر" رایگه‌یاند، نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەیە و بە ئاست و کوالێتییەکی بەرز دروست دەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری هەولێر و هەموو کوردستان.
هه‌روه‌ها سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: "لە هەرێمی کوردستان چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە هەیە کە خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانمان دەکەن، هەروەها نەخۆشانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ چارەسەر روو لە نەخۆشخانەکانی کوردستان دەکەن".
هەروه‌ها وتی: "لە کەرتی تەندروستیدا کەرتی گشتی و کەرتی تەندروستی دەبێت هاوسەنگ و هاوتەریب گەشە بکەن، کوالێتی تەندروستی لە کەرتی گشتیی دەبێت باشتر بێت، هاووڵاتییانیش لە نەخۆشخانە گشتییەکان دەبێت هەست بە ئاسوودەیی و خزمەت بکات".
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته به وردی كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.