لوبنان سوپاسی عێراق دەکات: لە هەموو کاتێکدا لەگەڵمان وەستابوو

جیهانی
  • 18-09-2024, 10:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فیراس ئەبیەز وەزیری تەندروستی لوبنان لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە پشتڕاستی کردەوە کە هاوکارییە پزیشکییەکانی عێراق لەم هەلومەرجەدا دەستپێشخەرییەکی بەخشندەیە لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە، کە دوای پەیوەندی نێوان ئێمە و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی عێراق هات، کە دڵنیای کردینەوە کە عێراق دەوڵەتێک و گەلێک کە لە پشتگیری لوبنانەوە دەكەن.
    ئەبیەز وتیشی، "ئەم بەخشینە لە زیاتر لە 15 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێکهاتووە کە بە فڕۆکە گەیشتوون، هەروەها چاوەڕێی گەیشتنی زیاتر لە 70 تەنیشین بە فڕۆکەیەکی دیکەی عێراقی دەكرێت".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وەفدە پزیشکییە عێراقییەی کە بەم فڕۆکەیە گەیشتوونەتە بەیروت،  پێکهاتووە  لە 20 پزیشک و کارمەندی تەندروستی، فڕۆکەکەش توانای ئەوەی هەیە نزیکەی 30 کەسی بریندار ڕزگار بكات".
    گەیاندنی سوپاسی حکومەتی لوبنان بە دەوڵەتی عێراق بۆ درێژکردنەوەی دەستی یارمەتی بۆ لوبنان لە هەموو کاتێکدا، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستیدا.
    سەبارەت بە ژمارەی برینداران، وەزیری تەندروستی ڕوونیکردەوە، تا ئێستا ژمارەکە گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار کەس، و برینداری گەورە لە چاو و ڕوخساردا هەیە، هەروەها لێکۆڵینەوەش دەکەین کە ئایا پێویستی بە ناردنی بەشێک لە بریندارەکان هەیە بۆ عێراق.
    بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم بارە باری فریاگوزاری سەرەتاییە کە دوای هێرشی زایۆنیستی دوێنێ گەیشتە لوبنان و جەنابی وەزیری تەندروستی عێراق دڵنیای داین کە ئامادەیە هەر هاوکارییەکی دیکە پێشکەش بکات.