وەزارەتی تەندروستی : يەكەم كاروانی هاوكاریی پزیشکی عێراق گەیشتە لوبنان

ناوخۆ
  • 18-09-2024, 10:18
  • +A -A

    بەغدا -INA ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی گەیشتنی یەکەم كاروانی هاوکاریی پزیشکی و تیمەکانی عێراقی بۆ لوبنان ڕاگەیاند. 
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “یەکەم كاروانی هاوکاری پزیشکی عێراقی و تیمە پزیشکییەکانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی بەیروت”. 
    دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  فەرمانی کرد کە تیمە پزیشکییەکانی عێراق و تیمە فریاگوزاریەکان ڕەوانەی لوبنان بکرێن بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری بەپەلە  بگەیەنن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان.وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی، لە ڕاگەیاندراوێكدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردرابوو، ڕایگەیاند: حکوومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانەی لە لوبنان ڕوودەدەن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی زایۆنیستەکان کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل”.