بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕێنمایی کرد کە تیمی پزیشکی و فریاگوزاری عێراق ڕەوانەی لوبنان بکرێن بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری بەپەلە پێش كێش بكهن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان.
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی، لەڕاگهیهندراێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتیایدا هاتووه" حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە لە لوبنان ڕوودەدەن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی زایۆنیستەکان کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم ڕووداوانە، لهگهڵ ئهو هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی دیکەی قەوارەی دەستبەسەرداگرتنەوە ئەنجامدەدات، هەروەها هەڕەشەی دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوانه بۆ سەر لوبنان، ئهمانه بابەتگەلێکن کە پێویستیان بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە تهشهنهبونی دۆخەکە بۆ بەرەو فراوانکردنی بازنەی ئهو شەڕەی کە چەند مانگێکە خەڵکی کەرتی غەززەی کردووەتە ئامانج، هەروەها کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەناری ڕۆژئاوا و باشووری لوبنان دروستکردووە، کارەساتیان بۆ دروستکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ بهرپهستێك ههبێت بۆ سوپای داگیرکەر لە جێبەجێکردنی پلانەکانی وزیاتر داگیركردنی خاكهكان.
ههروهها وتی" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕێنمایی کرد کە تیمی پزیشکی و فریاگوزاریەکانی عێراق رهوانهی لوبنانی برا بكرێن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری بەپەلە پێش كێش بكهن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی مەدەنی بێتاوان.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست