سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانی لە حکومەت دەکاتەوە له‌پێناو جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی وەزاری

سیاسی
  • 17-09-2024, 21:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری کۆمار، جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانی لە حکومەت كرده‌وه‌ بۆ  جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی وەزاری.
    سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕاگه‌یاندووه‌" عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆکی کۆمار، لە بەغدا پێشوازی لە هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدرکرد".
    لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییە گشتییەکان تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەموو لایەک لەو بارەوە کرایەوە".
    هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی کارەکانی حکومەت کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی وەزاری، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە باشترکردنی خزمەتگوزاری و باری ژیانی هاوڵاتیان و گەیشتن بە خواستەکانیانەوە هەیە".