بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی، پشتڕاستی کردەوە کە هەموارکردنەوەی یاسای دهزگای شەهیدان بەشدارە لە دروستکردنی سەرچاوەی دارایی نوێ بۆ سندوقی شەهیدان و دابینکردنی کۆمەڵێک ئاسانکاری لە هەموو بوارەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، راگهیاندووه" موحسین مەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر بڕیارێک یان یاسایەک دەنگی لەسەر بدرێت لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەست بە مافی شەهیدان و سهرپهرشتیكردنی خێزانەکانیان بەشێکە لە گەڕاندنەوەی قەرز و دڵسۆزی و ئهمهكداری بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی شەهیدان داوە بۆ عێراق وجێبەجێکردنی مادەی ١٣٢ی دەستووره، ههروهها ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی كرد لە گفتوگۆکردن و ئامادهكردنی تەواوەتی مادەکانی یاساکە”.
مەندهلاوی لهدوای سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦، وتی" ئەم یاسایە بەشدارە لە دروستکردنی سەرچاوەی دارایی نوێ بۆ سندوقی شەهیدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ سودمەندانی بڕگەکانی ئەم یاسایە، هەروەها چاوخشاندنەوە بە هەیکەلی ڕێکخراوەیی و کارگێڕی دەزگای شەهیدان.