بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دووپاتی کردەوە کە دەستوور ئازادیی بە گەلی عێراق بەخشیوە کەباری کەسی ڕێکبخات بەپێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ.
لهلێکدانەوەی دادگای فیدراڵی کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، تیادا هاتووە: ئەوەی لە مادەی 41ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 هاتووە، کە تێیدا هاتووە: (عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بەباری کەسایەتییەکانی خۆیانەوە، بەپێی ئایین، مەزهەب، بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردنەکانیان، و ئەمەش بەپێی یاسا ڕێکدەخرێت)، کە لە بەشی ماف و ئازادییەکان لە بەشی دووەم (ئازادیەکان)دا هاتووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد" دەستوور ئازادیی بە گەلی عێراق بەخشیوە کە کاروباری کەسی خۆی بەپێی ئایین، مەزهەب، یان بیروباوەڕ ڕێکبخەن، یان بەپێی هەڵبژاردەی کەسی خۆیان و نابێت ڕێگری لهمومارەسەی ئەو مافە بكرێت یان سنووردار بکرێت یان دیاری نەکرێت تهنها بهبنهمایی یاسایی نەبێت، بە مەرجێک ئەم سنووردارکردن و مهرجداركردنه کاریگەری لەسەر جەوهەری ماف یان ئازادی نەبێت بەپێی ئەوەی لە مادەی (٤٦)ی دەستووردا هاتووە، بە مەرجێک ئەم ئازادییە بۆ پابەندبوون بە بابەتی باری کەسی بە یاسا ڕێکبخرێت.
لەو لێكدانهوهی دادگای فیدراڵی دا ئاماژە بەوە کراوە کەبڕیارەکە بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەکانی (93) و (94)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، و مادەکانی (4 و 5/دووهم)ی باڵای فیدراڵی دەرچووە، بهپشت بهستن بهیاسای دادگا ژمارە (30)ی ساڵی 2005 بە یاسای ژمارە (25) هەموار کراو بۆ ساڵی 2021 ، بهشێوهیهكی کۆتایی و پابەندکەرە بۆ هەموو دەسەڵاتهكان و لە دانیشتنی ڕێكهوتی 13ی ڕەبیع الاول 1446ی کۆچیدا دەرچووە، کە هاوتایە لەگەڵ 9/1/2024 ز.