لێژنەی دارایی پەرلەمان: کەمکردنی نەختینەیی بوونی نیەو مووچەی فەرمانبەرانیش کەمترین ڕێژەی لەبوودجەدا گرتووەتەوە

ئابوری
  • 17-09-2024, 16:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە مووچەی فەرمانبەران بەتەواوەتی دابینکراوەو کێشەی نەختینە لەئارادانیە، ئاماژەشی بەوەکرد کەبەمنزیکانە وەزیری دارایی تەیف سامی لە ئەنجومەنی نووێنەران میواندارێتی دەکرێت.
    سەرۆکی ڵێژنەکە عەتوان عەتوانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەواڵی دابەزینی نرخی نەوت گەورەکراوەتەوەو لە بوودجەی وڵات نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار لێکدراوەتەوە کە داهاتەکەی دەگاتە 120 ترلیۆن دینار، مووچەی فەرمانبەرانیش ڕێژەیەکی کەم لەو بوودجەیە پێکدێنێت.
    وتیشی گەر نرخی یەک بەرمیل بۆ 60 دۆلاردابەزێت ئەوا کاریگەری بەسەر مووچەدا نابێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامەلەسەر میواندارێتی کردنی وەزیرەکان و وەزیری داراییش میواندارێتی دەکرێت بۆ تیشکخستنە سەر لەباتیەکانی نەوت بۆ بەهێزکردنی نەختینەی بودجە، ئاماژەشی بەوەکرد کە هیچ کێشەیەکی نەختینەیی لەئارادانیە.