بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافی مرۆڤ زێدان خڵف تەواوکردنی پڕۆسەی گێڕانەوەی ئاوارەکانیان تاووتوێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە ئەعڕەجی لەنووسینگەی تایبەتی خۆیدا پێشوازیکرد لەڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافەکانی مرۆڤ زێدان خلف وپێکەوە تاووتوێی چەند بابەتێکان کرد کەپەیوەستن بە مافەکانی مرۆڤ و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی باب وباپیرانیان.
هەروەها لەدیدارەکەدا باس لە پشتیوانیکردنی حکوومەت کرا لەڕەوتی چاکسازیەکانیدا بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.