بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوادەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگهی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، شاخوان عەبدوڵڵا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا ئەنجامدانی دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دواخستنی دانیشتنەکە بەهۆی تهواونەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە.