بەغداد/INA
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە پێویستە چارەسەری هزری هەڵەو توندڕەو بکرێت بەپشتبەستن بە میتۆدی پیشەیی.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە بەچاودێری عبدالامیر شمری سەنتەری توێژینەوەی سەربە کۆلیژی پۆلیس کۆنگرەی یەکەمی زانستی ساڵانەی خۆی بەست لەژێردروشمی (خۆپارێزی هزری لە لادانە کۆمەڵگەییەکان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی) کەلە بارەگای کۆلیژی پۆلیس بەستراوژمارەیەک سەرۆک زانکۆ و ڕاگرو فەرماندەو ئەفسەر ئامادەی بوون.
شمەری لەم کۆنگرەیەدا وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا ئاماژەی کرد بە کۆششکردن بۆ پتەوکردنی کۆڵەکەکانی پێشخستنی دەزگاکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەهەموو ڕوویەکی هزری و یاسایی و زانستیەوە کە ئەمەش بەشێکە لە چاکسازی حکومی.
هەروەها شمەری پێداگریکرد لە خۆپارێزی هزری لەمیانەی پیاچوونەوە بە میتۆدە زانستیەکان و ڕاهێنان و داڕشتنی بنەمای ڕاست ودروست بۆیان.
هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە گرنگە کۆمەڵگە بونیادبنرێت و سوود لە لێکوڵینەوەکانی ئەمبوارە وەربگیرێت ، وەزارەتیش هەنگاوی ڕاست ودروست لەمڕوووە دەنێت و پەیڕەوی لە میتۆدی پیشەیی دەکات بۆ گەیشتن بەم مەرامە.