وەزیری دارایی ڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکات بۆ داراییکردنی سیستەمەکانی ئاودێری لەگەڵ باڵیۆزی نەمسا

ناوخۆ
  • 17-09-2024, 12:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتننامەیەکی واژۆکرد لەگەڵ باڵیۆزی نەمسا لەعێڕاق ئەندریا ناسی  بۆ داراییکردنی سیستەمەکانی ئاودێری.
    وەزیری دارایی لەمیانەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەدا بۆ داراییکردنی پڕۆژەی سێستەمەکانی ئاودێری بەقەرز بەئامێری ئاوڕشێن بۆ وەزارەتی کشتووکاڵ لەگەڵ باڵیۆزی نەمسا لەعێڕاق کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ڕێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە تەواوکراوەو ڕێککەوتننامەی نێوان عێڕاق و نەمسا قەرزێک  لەخۆدەگرێت کە خراوەتە نێو بودجەی گشتیەوە بەبەهای  278٫669٫800 یۆرۆ.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی نەمسا لەعێڕاق ئەندریا ناسی ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستی پێدانی قەرزەکە لەگەڵ کۆمپانیای بوری نەمساوی واژۆکراوە و سەرۆک وەزیرانی عێڕاقی محمد شیاع سودانی پشتیوانی لێدەکات.
    هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیای بوڕ لەعێڕاق دڵشێر عزالدین ڕەسوڵ وتی بڕی قەرزەکە 300 ملیۆن دۆلارە، سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد بۆ پشتیوانیکردنی پێدانی قەرزەکە و هەروەهاسوپاسی وەزارەتی کشتووکاڵ و وەزیری دارایی کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی پەیوەست بەپڕۆژەکە.
    هەروەها وتیشی کە بەپێی گرێبەستەکە 5 هەزار ئاوڕشێنەر بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق دابیندەکرێت.