(INA) دەقی ماددەی ٤٠ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان بڵاودەکاتەوە.. لێخۆشبوونی بەکارهێنەران لە سزاکان بە مەرج دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 17-09-2024, 12:25
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی ماددەی 40ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددەی نه‌خۆشیه‌ عه‌قلییه‌كانی ژمارە 50ی ساڵی 2017 بڵاودەکاتەوە، کە بریتییە لە لێخۆشبوونی ئەو بەکارهێنەرەی كه‌خۆیان ڕادەستی دامەزراوە تەندروستییەکان دەکه‌ن لە سزای تاوانکاری.
    دەقی مادەکە بەخشینی ئەو بەکارهێنەرەی ماددە هۆشبەرەکان لەخۆدەگرێت کە خۆیان ڕادەستی دامەزراوە تەندروستییه‌كان دەکه‌ن لە سزای تاوانکاری، و ئەم مافانەی خوارەوەی بۆیان دابین دەکات:

    1ـ ئاڵۆده‌بوی بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان به‌نه‌خۆش هه‌ژمار ده‌كرێت نەک تۆمەتبار

    2ـ خستنە ژێر چاودێری تەندروستی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ

    3ـ چارەسەر وەرگرێت بۆ ماوەی نێوان 90-180 ڕۆژ.

    مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت بە بەکارهێنەر:

    1ـ پابەندبوون بە چارەسەری

    2ـ سەردانی کلینیکی دەروونی کۆمەڵایەتی دوای چاکبوونەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

    لە ئەگەری پابەندنەبوون یان پێگیری نه‌كردن به‌م مه‌رجانه‌، دادگای تایبه‌تمه‌ند ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بەکارهێنەر بگرێتەبەر.