بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە پێشانگەو دیدارە ئەدەبیەکان یەکانگیری ڕۆشنبیری لەنێوان گەلاندا پتەوتر دەکەن.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە سەرۆک کۆمار عبداللتیف جەمال ڕەشید لە دانیشتنێکی گفتووگۆئامێزدا ئامادەبوو کە سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی کوردی ڕێکیخستبوو بەناونیشانی (گفتووگۆی عەرەبی کوردی دەستپێشخەریەکە بۆ چالاککردنی یاداشت و چارەنووسی هاوبەش) کەلە پەراوێزی پێشانگەی بەغدادی نێودەوڵەتی بۆ پەرتووک سازدرا.
بەشداربووانی کۆڕبەندەکە ئاماژەیان کرد بە گرنگی سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی کوردی لە پتەوکردنی وتووێژی ڕۆشنبیری و هزری و ئەدەبی کە کوردو عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەدەگرێتە خۆ بەمەبەستی گەشەدان بە خاڵە هاوبەشەکان و پتەوکردنی ئاشتەوایی و هاوکاری لەسەرجەم بوارەکاندا.
هەروەها بەشداربووانی کۆڕبەندەکە تیشکیان خستە سەر گرنگی ڕۆڵی ڕۆشنبیری کە ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی کورد و عەرەب پێی هەڵساون بۆ دەوڵەمەند کردنی هزرو بیرو ڕۆشنبیری بەمەبەستی نزیکبوونەوەی تەرزەڕۆشنبیریەکان.
هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لە بەشەکانی پێشانگاکەدا سووڕایەوەو چاوی کەوت بە بەرهەم و چاپەمەنی ژمارەیەک چاپخانەی وڵاتانی عەرەبی وناوخۆ، چاویشی کەوت بە بەرهەمی ڕۆشنبیری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی وەزارەت و ودام ودەزگا حکومیەکان.
سەرۆک کۆمار لەمیانەی گفتووگۆکردنی لەگەڵ خاوەن چاپخانەکان دەستخۆشی کرد لە ئاستی ڕێکخستنی پێشانگەکەو ئەوکۆششانەی کەخراونەتەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەم چالاکیە ڕۆشنبیریە کە گرنگی خۆی هەیەلە پتەوکردنی یەکانگیری ڕۆشنبیری لەنێوان گەلاندا.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست