ههولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەمممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههڕێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیر ڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەرەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.
هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست