دەزگای دژه‌ تیرۆر 4 تیرۆریست لە سلێمانی و ئەنبار دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 17-09-2024, 10:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژه‌ تیرۆر دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریستی لە سلێمانی و ئەنبار ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە چوارچێوەی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دەزگای دژه‌ تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، دەزگای دژه‌ تیرۆر توانی دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر بكات”.
    ئاماژەی بەوەشکرد" دەزگای دژه‌ تیرۆر زنجیرەیەک ئەرکی ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا (10) مۆڵگه‌ی تیرۆرستان له‌ناو برد و  (6) بۆمب له‌گه‌ڵ دوو پشتێنی بۆمرێژكراو ته‌قانده‌وه‌، هاوکات بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک ڕووداوی تاوانکاری لە پارێزگای نەینەوای كرد، جگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆ هه‌ڵدانی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ و جێگای حه‌وانه‌وه‌ی تیرۆرستان كه‌بۆ پشتیوانی لۆجستیکی باندەکاندا بەکاردەهێنران له‌ پارێزگای ئەنبار كه‌بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی دیكه‌.