بەغداد/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی جەختیلەوەکردەوە کەوادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێڕاق بەمنزیکانە ڕادەگەیەنرێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق لە قۆناغی جەنگەوە چووەتە قۆناغی سەقامگیری.
سەرۆک وەزیران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی بلومبێرگی ئەمریکی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی لەکۆنگرەی نێودەوڵەتی دژبەداعش وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێڕاقدا ڕادەگەیەنین ، کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێکە لە بەرنامە حکومیەکەمان.
ڕوونیشی کردەوەکە پاساوەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێڕاق نەماوە و پێویست ناکات هێزی 86 وڵات لەعێڕاقدا هەبن ، لەم ڕووەشەوە گفتووگۆیەکی چڕ و ڕاشکاوانەمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە.
هەروەها سودانی وتیشی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکی لەواشنتن باسی ئەم بابەتەمان کردوو لێژنەیەکی دووقۆڵیمان پێکهێنا لە مانگی ئابی پێشووەوە پێکهێناوە بۆ گفتوگۆو ڕاوێژکردن لەمبارەیەوە، لێژنەکەش هەنگاوی باشی بڕیوەوگەیشتووتە لێکگەیشتنی زۆرچاک لەوبابەتە.
سەرۆک وەزیران وتیشی کە عێڕاقی ئێستا عێڕاقی ساڵی 2014 نیە، لەوکاتەدا بە یەکڕیزبوونی گەلی عێڕاق و هاوکاری نێودەوڵەتی توانیمان بەسەر داعشدا سەرکەوین، ئێستاش داعش هەڕەشەنیە بۆ سەرعێڕاق، پاشماوەکانی داعشیش کە ئێستا خۆیان شاردۆتەوە نابنە مەترسی بۆ سەرمان.